ئه‌مریكا هێزێكی زۆر له ئیسرائیل بڵاوده‌كاته‌وه
سیستمی به‌رگری ئاسمانی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان دامه‌زراندووه

K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له ئیسرائیل بڵاوه‌ی به‌هێزه‌كانی كردووه‌و سیستمی به‌رگری ئاسمانیشی له ناوچه‌یه‌كی فراوان دامه‌زراندووه‌و خۆیان بۆ مه‌شقێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی - ئیسرائیلی هاوبه‌ش ئاماده ده‌كه‌ن كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
كه‌ناڵی 10ـی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیسرائیل ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه بڵاویكرووه‌ته‌وه كه "مه‌شقه‌كه ته‌قه‌ی تێدا ده‌كرێت و له به‌ره‌ی ناوخۆی ئیسرائیل ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌و مه‌شقه له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ئیسرائیل - ئه‌مریكایه به هاوبه‌شی، شه‌ڕێكی گشتگیر له هه‌موو به‌ره‌كان ده‌كرێت كه به چڕی به مووشه‌ك ئیسرائیلی لێوه بۆردوومان ده‌كرێن.
مانۆڕ و مه‌شقه سه‌ربازییه‌كه له كاتێكدایه كه سه‌ركرده‌كانی ئیسرائیل به چڕی باسی هه‌ڕه‌شه‌كانی جه‌نگ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ لوبنان و سووریا و غه‌ززه و دژی حزبوڵڵای لوبنانی و ئێران.
له هه‌مان چوارچێوه‌شدا رۆژی چوارشه‌ممه 31/1/2018 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بهڵێنیدا به‌رده‌وام بێت له پاڵپشتیكردنی سوپای لوبنان تا هاوسه‌نگی له‌به‌رمبه‌ر میلیشیاكانی حزبوڵڵا هه‌بێت، هه‌ر چه‌نده ئیسرائیل ده‌ڵێت: "ناتوانین جیاوازی له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا بكه‌ین، چونكه له هه‌ر شه‌ڕێكدا گه‌ر رووبدات، هه‌م حزبوڵڵا و هه‌م سوپای لوبنان ده‌بنه ئامانجی ئیسرائیل".
هه‌ر چه‌نده جیاوازی بۆچوون له‌نێوان ئه‌و دوو هاوپه‌یمانه‌دا هه‌یه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و پرسه له‌لایه‌ن به‌رپرسه باڵاكان و له كۆنگره‌ی ئاسایشی ئیسرائیل مشتزمڕی له‌سه‌ر بووه.