داعش له ره‌شاد عه‌ره‌ب ده‌كوژێ و حه‌شد له داقووق كورد ده‌گرێ
حه‌شدی شه‌عبی دوو گه‌نجی كوردیان رفاند
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی و شایه‌تحاڵه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/2/2018 رایانگه‌یاند: "دوو گه‌نجی كورد له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی داقووق له باشووری كه‌ركووك، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه رفێنراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان كه ده‌گووترێت داعشن له شاره‌دێی ره‌شاد سه‌رۆك هۆزێكیان كوشتووه".
چه‌ند شایه‌تحاڵێك كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكریت ده‌ڵێن: "پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته گوندی عه‌بدووڵا غانمی، ئه‌و دوو گه‌نجه كورده‌یان رفاندووه".
یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند: "حه‌شد گه‌نجه‌كانیان بۆ شوێنێكی نادیار بردووه و دره‌نگانی شه‌وی رابردوو هاتوونه‌ته گونده‌كه‌وه".
بارودۆخی پارێزگای كه‌ركووك به‌تایبه‌تی داقووق پاش هێنانه‌وه‌ی سوپای عێراق و حه‌شدی بۆیان، به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه.
له باشووری رۆژئاوای شاره‌كه‌ش، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، شێخ ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د دانوك عوبه‌یدی، كه یه‌كێك بوو له سه‌رۆك تیره‌كانی هۆزی عوبه‌یدیان كوشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان24ـی گوتووه: "ئه‌نوه‌ر عوبه‌یدی، ئێواره‌ی دوێنێ له گوندی تهلخهدیجه كه سه‌ر به شاره‌دێی ره‌شاده كوژراوه. هه‌ر چه‌نده هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له رووداوه‌كه رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌ڵێت، بكوژه‌كان چه‌كداری داعش بوون.
عوبه‌یدی پۆستێكی باڵای هه‌بووه و ژماره‌یه‌ك چه‌كداریشی هه‌بووه بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانی عێراق له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی حه‌ویجه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو.
شاره‌دێی ره‌شاد، سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و 36 كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك. زیاتر له 3 ساڵیش ئه‌و ناوچانه له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا بوون، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 داگیریكردن و سوپای عێراق له ناوچه‌كان رایانكرد.
هێزه‌كانی عێراقیش بێ هیچ شه‌ڕێكی ئه‌وتۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی له مووسڵ و زۆر ناوچه‌ی دیكه‌دا كران، توانیان له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو ناوچه‌كه بخه‌نه‌وه ژێر ده‌ستی خۆیان، پاش ئه‌وه‌ی داعش به وێرانكراوی جێیهێشتن.