له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان زنجیره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن تۆمار كران
یانه‌ی هه‌ندرێن له دژی زێره‌ڤانی مێژووی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی گۆڕی
گه‌ڕی یه‌كه‌می وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان به ئه‌نجامدانی 4 یاری كۆتایی هات، یانه‌ی هه‌ندرێن یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له مێژووی خۆی له‌سه‌ر یاریگه‌ی زێره‌ڤانی تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1 شووباتی 2018، یه‌كه‌مین گه‌ڕی وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له‌م هه‌فته‌یه‌دا جگه له یانه‌ی زاخۆ، هیچ كامێك له یانه‌كانی خاوه‌ن یاریگه نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
زاخۆ ـ هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه، به‌رۆژ جادر، یاریزانی دێرینی یانه‌ی زاخۆ له خوله‌كی 9 شریتی گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌م وه‌رزه بڕی و تۆڕی یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ژاند، یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی یانه‌ی زاخۆ كۆتایی هات.
ئارارات ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
به‌رزاییه‌كانی پیرمام، باوه‌شی بۆ ئه‌م یارییه كرده‌وه، یانه‌ی ئارارات هه‌ر زوو له رێگه‌ی جێگیر عه‌زیز پێشكه‌وت، دواتر له گێمی دووه‌م تاڵیب ره‌قیب ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌ش هه‌ریه‌كه‌یان به ده‌ستخستنی خاڵێك یاریگه‌یان جێهێشت.
ئارارات له دوای 6 یاری نه‌یتوانیوه هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا تۆمار بكات، پێنجه‌مین یارییه له مێژووی خوله‌كه‌دا ئه‌م دوویانه به‌یه‌كسانبوون له یاریگه دێنه ده‌ره‌وه.
شێروانه ـ برایه‌تی
ئه‌م یارییه له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌ڕێوه چوو، له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوون بشكێنن، به‌ڵام له گێمی دووه‌م له خوله‌كی 60 یانه‌ی برایه‌تی له رێگه‌ی حه‌مید ئیسماعیل به تۆماركردنی گۆڵێك هانده‌رانی شێروانه‌ی كپ كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
یانه‌ی برایه‌تی له مێژووی خۆیدا 2 جار بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه گه‌شتی گه‌رمیانی كردووه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی بردۆته‌وه.
زێره‌ڤانی ـ هه‌ندرێن
یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 3 ناسناوی خوله‌كه به راهێنه‌رایه‌تی سلێمان ره‌مه‌زان یه‌كه‌مین یاری له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوله‌كه به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به یانه‌ی هه‌ندرێن دۆڕاند، تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ندرێنیش له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كرا.
یانه‌ی هه‌ندرێن له مێژووی خوله‌كه‌دا یه‌كه‌مجاره له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌باته‌وه، پێشتر 4 یاری له‌سه‌ر یاریگه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌نجام دا بوو، كه‌چی هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كرد بوو.
خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 9 یانه و به‌شێوازی خول و به دوو قۆناخ به‌ڕیوه ده‌چێت، ئه‌م وه‌رزه هه‌ردوو یانه‌ی كه‌ركووك و گازی باكوور به‌هۆی بارودۆخی شاری كه‌ركووك له خولی نایابی كوردستان كشانه‌وه، یانه‌ی سیروانی نوێی شاری سلێمانی به بیانووی كێشه‌ی دارایی له خوله‌كه كشایه‌وه.