بۆ تاوتوێكردنی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به‌غدا بانگهێشتی روسنه‌فت ده‌كات
له‌مانگی ئاداری داهاتوو وه‌زیری نه‌وتی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌غدا داوای له كۆمپانیای روسنهفتی روسی كردووه شاندێكیان بنێرنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له تاوتوێی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌یان بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژوویان كردووه.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌تڵه‌نتیك كۆنسڵ، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق داوای له كۆمپانیا روسنه‌فت كردووه، له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا شاندێكیان بنێرنه عێراق بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی ئه‌و گرێبه‌ستانه بكه‌ن، كه كۆمپانیاكه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژووی كردوون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به به‌غدا بدات، نه‌وتی كه‌ركوك له رێی بۆری نه‌وتی كوردستان - جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكات، چونكه لە 60%ی ئه‌و بۆرییه موڵكی روسنهفته.
هاوكات، بۆ تاوتوێكردنی كێشه نه‌وتییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كیشه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی روسنەفت، بڕیاره جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له مانگی ئاداری داهاتوو سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.