كه‌نه‌دا بۆ توركیا: رێز له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگره
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا: پێویسته توركیا پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی عه‌فرین له‌به‌رچاو بگرێت
K24- هه‌ولێر:
كریستیا فریلاند، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا ئاشكرای كرد ئه‌وان نیگه‌رانن به‌رامبه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی شاری عه‌فرین و داواشی له ئه‌نقه‌ره كرد هه‌موو توانایه‌كی بخاته‌گه‌ڕ له‌پێناو پاراستنی گیانی خه‌ڵكی سڤیل.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا رایگه‌یاندووه، ئه‌وان له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا تایبه‌ت به ئاسایشی سه‌ر سنووره‌كانیان تێده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا داواش له ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، له زیان گه‌یاندن به خه‌ڵكی سڤیلی شاری عه‌فرین دووركه‌وێته‌وه و رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه هه‌ر ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی عەفرین دوا ئاماری هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رۆژئاوای كوردستانی ئاشكرا كرد و رایگەیاند، لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرین، تا ئێستا 127 ھاوولاتی سڤیل شەھید بوونە و 168 كەسی دیكەش بریندار بوونە، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان ئافره‌ت و منداڵن.