عێراق بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك روو له ئێران و پشت له توركیا ده‌كات
فایننشاڵ تایمز: ئه‌م هه‌فته‌یه نه‌وتی كه‌ركووك ده‌نێردرێته ئێران
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی " Financial Times"ـی بریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئێران و عێراق رێككه‌وتوون، هێڵێكی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به ئێران‌دا رابكێشن و به‌غدا بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت پشت بكاته توركیا.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه بریتانییه‌كه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه عێراق ده‌ست به ناردنی نه‌وتی كه‌ركووك بكبۆ ئێران بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ریككهوتنێكهوهیه كه مانگی رابردوو واژۆكراوه".
عێراق و ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، له نه‌وتی خاوی كه‌ركووك بنێردرێته پاڵاوگه‌یه‌كی شاری كرماشان و له به‌رامبه‌ردا ئێران له باشووره‌وه نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات.
فرۆشتنی نه‌وتی كه‌ركووك له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه راوه‌ستابوو، چونكه ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پارێزگاكه‌یان راده‌ستكرا، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیش راگیراوه.
به‌ڵام Financial Times نوسیوویه‌تی "عێراق و ئێران پلان بۆ راكێشانی بۆری نه‌وت داده‌نێن تا نه‌وتی كه‌ركووك له ئێرانه‌وه بنرێدرێته ده‌ره‌وه و چیدیكه به‌غدا بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، پشت به توركیا و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست نه‌به‌ستێت".