ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی سوپای توركیا له نزیك عه‌فرین گه‌یشته 5 كه‌س
سوپاسالاری توركیا: هێرشه‌كه له عه‌فرینه‌وه كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان له رۆژئاوای شاری كلیسی باكووری كوردستان
K24- هه‌ولێر:
سوپاسالاری توركیا رایگه‌یاند، ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانیان له‌و هێرشه‌دا گه‌یشته 5 كه‌س، كه له‌نزیك عه‌فرین كرایه سه‌ر زریپۆشێكی سه‌ربازی سوپاكه‌یان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك، سه‌رۆكایه‌تی سوپاسالاری توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، له رووبه‌ڕوو بوونهوهیهكدا له سه‌ر سنووری سووریا، دوو سه‌ربازی سوپاكه‌یان كوژراون.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه، سه‌ربازێكی دیكه‌شیان له‌كاتی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سوپای توركیا و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه كوژراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌شوێنی كوژرانی ئه‌و سه‌ربازه‌ی بكات، له‌كاتێكدا كوژرانی سه‌ربازێكی دیكه‌شیان راگه‌یاند، كه له ئه‌نجامی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به شاری كلیسی باكووری كوردستان كوژراوه.
سوپا سالاری توركیا ئاشكراشیكرد، هێرشه‌كه له عه‌فرینه‌وه كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی سوپای توركیا له گوندی ساتلی له دووری 20 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای شاری كلیسی باكووری كوردستان.