رووسیا توڕه ده‌بێت
به‌هۆی بۆردوومانێكی ورد و ئامانجدار 30 چه‌كداری به‌ره‌ی نوسره كوژران
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/2/2018 وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ڤیدیۆی بۆردوومانكردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری له ئیدلب بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی بۆمبابارانێكی ورد و ئامانجداره‌وه توانیوویانه 30 له چه‌كداره‌كان بكوژن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌وباره‌یه‌وه بهیاننامهیكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی به‌ره‌ی نوسره و له‌و شوێنانه‌وه كه مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌ی جۆری "سو-25"ـی رووسی كرد و خستیانه خواره‌وه، توانیوومانه 30 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه بكوژین".
ئێواره‌ی دوێنێش وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌یه‌كی جۆری "سو-25" له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له پارێزگای ئیدلب، خراوه‌ته خواره‌وه‌و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كوژراوه. وه‌زاره‌تی به‌رگری له هه‌وڵدایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كار بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی فڕۆكه‌وانه‌كه ده‌كات".
هێزه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی رووسیا له شه‌ڕه‌كاندا هاوكاری سوپای سووریا ده‌كه‌ن و پێش چه‌ند رۆژێكیش ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا به شانازییه‌وه باسی له رۆڵی هێزه ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه توانیوویانه لێهاتوانه له سووریا بجه‌نگ و ده‌ریبخه‌ن كه چه‌كی رووسی چه‌ند كاریگه‌ره.