لە سلێمانی 9 كەس برینداربوون

پۆلیس روونكردنەوە دەدات

K24 - سلێمانی

به‌هۆی سێ رووداوی هاتووچۆ له ‌دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر پردی كۆبانێ له ‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمودی ‌شاری سلێمانی 9 كه‌س برینداربوون.

رائيد كاروان حەمە سديق، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "كاتژمير 11:30 شەوی رابردوو ئۆتۆمبێلێكی جۆری سەنی وەرگەڕا بە ھۆیەوە شوفێر و سەرنشینەكانی برینداربوون، پاش ئەوە كە ئەفسەری ھاتووچۆ دەچێتە شوێنی رووداوەكە بۆ دەست نیشانكردنی كەسی كەمتەرخەم و سەرپێچیكار، ئۆتۆمبێلێكی دیكە لە جۆری جێب لە نزیك شوێنی رووداوەكە خۆی دەكێشت بە ئۆتۆمبێلێكی دیكەدا و دەچێتە شوێنی رووداو كە ھاووڵاتیان بەھۆی رووداوی پێشتر لێی كۆبوونەوە، بەوھۆیەوە 3 ھاووڵاتی دیكە و ئەفسەری پۆلیسی ھاتووچۆ برینداربوون".

گوتیشی: "دوای كاتژمێرێكی دیكە و لە ھەمان شوێن، سێ ئۆتۆمبێل بە یەكیاندا كێشا و شوفێری ھەرسێ ئۆتۆمبێلەكان برینداربوون".

روونیكردەوە: "لە ئەنجامی ھەرسێ رووداوەكە 9 كەس برینداربوون و 6 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەركەوت".

لە سلێمانی 9 كەس برینداربوون
لە سلێمانی 9 كەس برینداربوون
لە سلێمانی 9 كەس برینداربوون
لە سلێمانی 9 كەس برینداربوون
لە سلێمانی 9 كەس برینداربوون
لە سلێمانی 9 كەس برینداربوون
لە سلێمانی 9 كەس برینداربوون
لە سلێمانی 9 كەس برینداربوون