كه‌شتی ریال مه‌درید پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سانجێرمان به‌رده‌وامه له رووخان
تا دێت ترس و دڵه‌ڕاوكێی هانده‌رانی ریال بۆ یارییه‌كه‌ی سانجێرمان زیاتر ده‌بێت
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر لیڤانتی، میدیاكانی مه‌درید هێرشێكی گه‌وره‌یان كرده سه‌ر یانه‌ی شایانه و هۆشدارییان له دوورخرانه‌وه‌ی یانه‌كه له چامپیۆنزلیگیش دا.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4 شووباتی 2018 به مانشێتێكی گه‌وره له به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: كه‌شتییه‌كه‌ی ریال مه‌درید 10 رۆژ پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له داڕمان و رووخانه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له دوایین یاری خۆی له لالیگا به 2 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤانتی به‌رامبه‌ربوو، به‌مه‌ش به جیاوازی 21 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووركه‌وته‌وه، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی گه‌یشتنی به پاڵه‌وانێتی چامپیۆنزلیگی داهاتووشی له‌سه‌ره.
یانه‌ی ریال مه‌درید له رۆژی 14ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی بێرنابیۆ له یاری چوونی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ میوانداریی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كات، ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه پێكهاته‌ی شایانه له قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه.
.jpg)