يه‌په‌گه راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌ربازى له باره‌ى 24 كاتژمێرى رابردووى شه‌ڕه‌وه بڵاوكرده‌وه
هێرشى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى پێى نايه شازدهههمين رۆژييه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هێرشى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى پێى نايه شازدهههمين رۆژييه‌وه و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) راگه‌يه‌ندراوێكى سه‌ربازى له باره‌ى ورده‌كارى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى 24 كاتژمێرى رابردوو بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
يه‌كه‌م: راجۆ: شاره‌دێى راجۆ و ده‌وروبه‌رى رووبه‌ڕووى تۆپبارانى ههڕهمهكيانه بووه‌ته‌وه. له رۆژى هه‌ينيى رابردووه به‌رده‌وام ناوچه‌كه له ژێر تۆپبارانى تۆپخانه‌كان و بۆمبابارانى فڕۆكه‌كانى توركيادايه.
دووه‌م: جندرێس: سوپاى توركيا و ميليشياكانى قاعيده هه‌وڵى پێشڕه‌ويان داوه له ميحوه‌رى گونده‌كانى (ئه‌شكان غه‌ربى، حه‌مام، شاخى بيرهقدار) و هێزه‌كانى يه‌په‌گه بهرهنگاريان بوونه‌ته‌وه و زيانى گيانى و ماڵى زۆريان پێگه‌ياندوون و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به هاناى هێرشبه‌رانه‌وه هاتوون.
سێيه‌م: ناحيهى شه‌ڕڕا: يه‌په‌گه توانيويه‌تى حه‌فاره‌يه‌كى سه‌ربازى بپێكێت و تێكى بشكێنێت.
چواره‌م: له ميحوه‌رى گوندى بولبول و حهفتارۆ، يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه) تانكێكى سوپاى توركيايان تێكشكاندووه و ته‌واوى چالاكييهكهش به ڤيديۆ تۆمار كراوه.
پێنجه‌م: سه‌رله‌به‌يانى دوێنێ سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى ده‌يانويست گردى كه‌ڤه‌ر كر داگير بكه‌ن و هێزه‌كانى يه‌په‌گه رووبه‌ڕوويان بوونه‌ته‌وه.
شه‌شه‌م: دوێنێ ميليشياكانى قاعيده‌ى هاوپه‌يمانى توركيا ده‌يانويست دزه بكه‌نه ناو شارۆچكه‌ى گرێ سپى و له لايه‌ن يه‌كينه‌كانه‌وه هێرشه‌كه‌يان تێكشكێنراوه و ته‌رمى چوار چهكداريان له مه‌يدانى شه‌ڕدا به‌جێهێشتووه.