كانتۆنى عه‌فرين داوا ده‌كات رووسيا ده‌ستبه‌ردارى پشتيوانى هێرشه‌كانى توركيا ببێت
مۆسكۆى به "به‌رپرسيارى قه‌سابخانه‌كانى سوپاى توركيا له عه‌فرين" له قه‌ڵه‌مدا
K24 – هه‌ولێر:
ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين داواى له رووسيا كرد، ده‌ستبه‌ردارى پشتيوانيكردنى "تيرۆرى ده‌وڵه‌تى توركيا" ببێت له به‌رامبه‌ر عه‌فريندا و مۆسكۆى به "به‌رپرسيارى قه‌سابخانه‌كانى سوپاى توركيا له عه‌فرين" له قه‌ڵه‌مدا.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، كه سايتى ره‌سمى كانتۆنى عه‌فرين بڵاويكردووه‌ته‌وه، هاتووه: "دواى تێپه‌ڕينى 15 رۆژ به‌سه‌ر په‌لامارى توركيا بۆ سه‌ر خاكى سووريا له هه‌رێمى عه‌فريندا، به هاوكارى رووسياى ئيتيحادى، ئه‌و هێرشه هۆڤيانه‌يه‌ى توركيا مرۆڤ و دار و دره‌ختى ناوچه‌كه‌ى به ئامانجگرتووه و سه‌دان هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوونه و له به‌رامبه‌ر له‌شكركێشى سوپاى توركيادا به‌رگرى سه‌رده‌م و مێژوويى له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ژنانه‌وه و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌كرێت و خۆڕ‌اگرى گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانى توركيا به‌رده‌وامه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێمه له ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى ديموكراتى عه‌فرين و ئه‌نجوومه‌نى ئيداره‌ى كانتۆنى عه‌فرين پشتيوانى به‌رگرى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده و يه‌په‌ژه ده‌كه‌ين و داواش له هه‌موو هێزه ديموكراتخوازه‌كانى ناو سووريا و ده‌ره‌وه‌ى سووريا ده‌كه‌ين يه‌كڕيزانه به‌ره‌نگارى سوپاى توركيا ببنه‌وه و پشتيوانى له به‌ره‌نگارى سه‌رده‌م له عه‌فرين بكه‌ن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "داوا له ده‌وڵه‌تى رووسيا ده‌كه‌ين پاشه‌كشێ له هه‌ڵوێستى پشتيوانى له هێرشه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين بكات و چيديكه پشتيوانى تيرۆرى ده‌وڵه‌تى توركيا له به‌رامبه‌ر گه‌لى عه‌فرين نه‌كات و نه‌بێته هاوبه‌شى ئه‌و تاوان و كۆمه‌ڵكوژيانه‌ى سوپاى توركيا ده‌رهه‌ق به مه‌ده‌نييه‌كانى عه‌فرين ئه‌نجاميان ده‌دات".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا، كانتۆنى عه‌فرين "داواى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، ئه‌مريكا، رێكخراوه مرۆڤدۆست و مه‌ده‌نييه‌كان، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش، نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و يه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستتێوه‌ردان بكه‌ن و كار بۆ راگرتنى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين بكه‌ن".
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.