توركيا هه‌ڕه‌شه له ئه‌مريكا ده‌كات
ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مريكيانه‌ى له منبجن، جلوبه‌رى هێزه كوردييه‌كان بپۆشن، ده‌كرێنه ئامانج
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى حكومه‌تى توركيا به‌كر بوزداغ رايگه‌ياند، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مريكيانه‌ى له منبجن، جلوبه‌رى هێزه كوردييه‌كان بپۆشن، ده‌كرێنه ئامانج.
بوزداغ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى ئێن ئێن تورك، رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر چه‌كدارانى سه‌ر به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له منبج نه‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا؛ سوپاى توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشڕه‌ويكردن به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتى فورات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر سه‌ربازه ئه‌مريكاييه‌كان جلوبه‌رگى تيرۆريستان بپۆشن، له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌كرێنه ئامانج و له‌وه‌شدا توركيا هيچ دوودڵييه‌كى نييه و جياوازى له نێوانياندا ناكات".
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.