دوو سه‌ربازى ديكه‌ى توركيا كوژران
سه‌ربازه كوژراوه‌كانى سوپاى توركيا گه‌يشته 14 سه‌رباز وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا دانى پێدا ناوه
K24 – هه‌ولێر:
دوو سه‌ربازى ديكه‌ى سوپاى توركيا كوژران و پێنجى ديكه بريندار بوون.
سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا هه‌واڵى كوژرانى دوو سه‌ربازى سوپاى توركياى پشتڕاستكرده‌وه و راشيگه‌ياند، پێنج سه‌ربازى ديكه له ميانى شه‌ڕو پێكدادانه‌كانى سنوورى عه‌فرين بريندار بوون.
به كوژرانى ئه‌و دوو سه‌ربازه‌ى سوپا، ژماره‌ى سه‌ربازه كوژراوه‌كانى سوپاى توركيا گه‌يشته 14 سه‌رباز وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا دانى پێدا ناوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ بۆ سوپاى توركيا رۆژێكى خوێناوى بوو، به هۆى ئه‌وه‌ى 5 سه‌ربازى سوپا كوژران و 8ى ديكه بريندار بوون له ئاكامى ته‌قاندنه‌وه‌ى تانكێكى سوپاى توركيا له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)ه‌وه له سنوورى باكوورى عه‌فرين.
توركيا نيگه‌رانه له به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مريكايى له لايه‌ن يه‌په‌گه‌وه و بڕواى وايه ئه‌و چه‌كانه‌ى ئه‌مريكا راده‌ستى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى كردوون، له ئێستادا به ده‌ست يه‌په‌گه‌وه‌ن و شه‌ڕى سوپاى توركيايان پێده‌كات.
له لايه‌كى ديكه‌وه، ئه‌مڕۆ گوته‌بێژى حكومه‌تى توركيا به‌كر بوزداغ رايگه‌ياند، ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مريكيانه‌ى له منبجن، جلوبه‌رى هێزه كوردييه‌كان بپۆشن، ده‌كرێنه ئامانج.
بوزداغ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سى ئێن ئێن تورك، رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر چه‌كدارانى سه‌ر به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له منبج نه‌چنه ده‌ره‌وه، ئه‌وا؛ سوپاى توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشڕه‌ويكردن به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتى فورات".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر سه‌ربازه ئه‌مريكاييه‌كان جلوبه‌رگى تيرۆريستان بپۆشن، له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌كرێنه ئامانج و له‌وه‌شدا توركيا هيچ دوودڵييه‌كى نييه و جياوازى له نێوانياندا ناكات".
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.