په‌رله‌مانتارێكی كورد: وێڕای ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت یاسای بودجه تێپه‌ڕێنێت
رێناس جانۆ: هه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مان له‌باره‌ی بودجه‌وه نایاساییه چونكه خودی دانیشتنه‌كه هیچ ره‌وایه‌تییه‌كی نییه
K24- هه‌ولێر:
رێناس جانۆ، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24 ی راگەیاند، وێڕای ئەوەی رێژەی یاسایی دانشتنی پەرلەمان تەواو نەبووە، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان هەوڵدەدات یاسای بودجەی ساڵی 2018 ی عێراق تێپەڕێنێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده گوتیشی، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا دەنگ لەسەر دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ 6 مانگی دیکە دراوە.
رێناس جانۆ جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر بڕیارێك لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی بودجه‌وه بدرێت نایاساییە، چونکە دانیشتنەکەی پەرلەمان خۆی له‌خۆیدا یاسایی نییە.
پێشتر خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2018ی عێراق كراوه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی و ناڕه‌زایه‌تی زۆرێك له لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایه به‌تایبه‌تیش كورد، كه پشكی كورد له رێژه‌ی له17% بۆ 12.8% كه‌مكراوه‌ته‌وه، چه‌ندین جار بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه و رێگه نه‌دراوه نیسابی یاسایی بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایه ته‌واو بكرێت.