توركيا: ناهێڵين هيچ پشتيوانييه‌ك بگاته‌ عه‌فرين

حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، كارايانه‌ ئاسمانى عه‌فرين به‌كارده‌هێنێت

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، كارايانه‌ ئاسمانى عه‌فرين به‌كارده‌هێنێت و تا ئێستا له‌و رووه‌وه‌ رووبه‌ڕووى هيچ كێشه‌يه‌ك نه‌بووه‌ته‌وه‌ و گوتيشى: له‌ هه‌ر لايه‌كه‌وه‌ پشتيوانى بگاته‌ عه‌فرين بۆمباباران ده‌كرێت.

گوته‌بێژى حكومه‌تى توركيا به‌كر بۆزداغ له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، "هه‌ر جۆره‌ هاوكارى و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نييه‌كان له‌ هه‌ر شوێنێكى سوورياوه‌ ره‌وانه‌ى عه‌فرين بكرێت، له‌ لايه‌ن توركياوه‌ بۆمباباران ده‌كرێت".

هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به‌ به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له‌ چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به‌ "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه‌ رۆژانه‌ زانيارى له‌ باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ 

ئ.ر