له به‌يروت سه‌دان كورد دژى هێرشه‌كانى سه‌ر عه‌فرين خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا
له‌به‌رده‌م باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا خۆپيشاندانێكيان له دژى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ئه‌نجامدا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌دان هاووڵاتى كورد له شارى به‌يروتى پايته‌ختى لوبنان له‌به‌رده‌م باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا خۆپيشاندانێكيان له دژى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين ئه‌نجامدا.
خۆپيشانده‌رانى كورد، كه به‌شێكيان كوردانى لوبنان و به‌شێكيشيان ره‌وه‌ندى كوردى ئه‌و وڵاته بوون، لافيته‌ى جياجيايان به زمانه‌كانى (كوردى، عه‌ره‌بى، ئينگليزى) به‌رزكردبوويه‌وه و له‌سه‌ريان نووسيبوو: "عه‌فرين رزگار بكه‌ن"، "عه‌فرين به‌رگرى ده‌كات، ئێوه چى".
هه‌روه‌ها ئاڵاى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و وێنه‌ى شه‌هيده‌كانى عه‌فرينيان به‌رزكردبوويه‌وه و ديارترينيان وێنه‌ى "بارين كوبانێ" بوون، كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا دواى شه‌هيدبوونى ته‌رمه‌كه‌ى كه‌وته ده‌ست ميليشياكان و سوپاى توركيا و له چه‌ند گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ئاشكرا بوو، كه چه‌كداره‌كان سوكايه‌تى به ته‌رمى ده‌كه‌ن.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، كوردانى لوبنان ژماره‌يه‌ك چالاكى جۆراوجۆر و خۆپيشاندان و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕينيان ئه‌نجامداوه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
و:ئ.ر