نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: پێويسته ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ له سووريا بوه‌ستێت
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين
K24 – هه‌ولێر:
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين بۆ ماوه‌ى هه‌ژده رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك، ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان داواى له لايه‌نه‌كان كرد، ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ له سووريا بوه‌ستێنن.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رێكخه‌رى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى مرۆيى عه‌لى زه‌عته‌رى داوايكردووه، شه‌ڕ بوه‌ستێنرێت بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌كى مرۆيى بگاته لێقه‌وماوان.
عه‌لى زه‌عته‌رى روونيكردووه‌ته‌وه، ره‌وشى سووريا گه‌يشتووه‌ته دۆخێكى مه‌ترسيدار.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، تيمى مرۆيى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له سووريا هۆشدارى ده‌ده‌نه ئه‌نجامه مه‌ترسيداره‌كانى ئه‌و ره‌وشه‌ى له سووريا هاتووه‌ته ئاراوه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.