له خولی نایابی كوردستان ته‌نیا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر براوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو
گه‌ڕی دووه‌م پێشبڕكێی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی گه‌رمتر كرد
سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات، ته‌نیا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر براوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو، سه‌رجه‌م یارییه‌كانی دیكه‌یش به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 3 ـ 0 زاخۆ
ئه‌م یارییه له پیرمام به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به سه‌ركردایه‌تی شوان مامۆ به ئاسانی به‌ربه‌ستی یانه‌ی زاخۆی تێپه‌ڕاند و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه.
له ده‌ستپێكی یارییه‌كه شوان مامۆ ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، دواتر عه‌بدوڵڵا سه‌ربه‌ست به ئاسیستی مامۆ گۆڵی دووه‌می بۆ پێشمه‌رگه زیاد كرد و گێمی یه‌كه‌م به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام به سوودی پێشمه‌رگه‌كانی سه‌میر بابۆ كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 2 خولهك به‌سه‌ر گێمی دووه‌م، یانه‌ی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی مووشه‌كێكی شوان مامۆ گۆڵێكی دیكه‌ی كوشنده‌ی له زاخۆ كرد و به ته‌واوه‌تی یانه‌كه‌ی بێهیوا كرد، یارییه‌كه‌ش به 3 گۆڵی خاوێن به‌سوودی پێشمه‌رگه ته‌واو بوو.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 4 خاڵ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستانی گرت، یانه‌ی زاخۆ به 3 خاڵ بۆ خانه‌ی چواره‌م دابه‌زی.
برایه‌تی 2 ـ 2 زێره‌ڤانی
ئه‌م یارییه له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو، برایه‌تی له رێگه‌ی حه‌مید ئیسماعیل ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، خۆشییه‌كانی برایه‌تی زۆری نه‌برد، بژار حه‌بیب ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ زێره‌ڤانی یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م بژار حه‌بیب جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه و یانه‌ی زێره‌ڤانی به تۆماركردنی گۆڵێك پێشخست، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه به‌م شێوه‌یه نه‌مایه‌وه، ئه‌مجاره‌یان رێبوار نه‌جمه‌دین ده‌ركه‌وت و دوو خاڵی له قۆرگی زێره‌ڤانی ده‌رهێنایه‌وه و به یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه خاڵه‌كانی له نێوان خۆیان دابه‌ش كرد و یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان ته‌واو بوو.
برایه‌تی به 4 خاڵ له پله‌ی دووه‌م جێگیر بوو، له‌وكاته‌ی زێره‌ڤانی به تاكه خاڵێك له خانه‌ی حه‌وت دێت.
هه‌ندرێن 0 ـ 0 ئارارات
ئه‌م یارییه له هه‌ولێری پایته‌خت به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئارارات دووه‌مین یه‌كسانبوونی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و به 2 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م جێگیر بوو، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ندرێن له خانه‌ی سێیه‌م دێت.
نه‌ورۆز 0 ـ 0 شێروانه
نه‌ورۆز له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه و یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شێروانه به بێگۆڵ ته‌واو كرد.
نه‌ورۆز به‌م تاكه خاڵه له خانه‌ی شه‌شه‌م ده‌بینرێت، له به‌رامبه‌ردا شێروانه به خاڵێك له پێشكۆتایی خوله‌كه دێت.
گۆڵكارانی خوله‌كه
هێشتا ته‌نیا 2 گه‌ڕ به‌سه‌ر خولی نایابی كوردستان تێپه‌ڕێوه و ململانێی گۆڵكاری خوله‌كه ده‌ستیپێكردووه، هه‌ریه‌ك له حه‌مید ئیسماعیل، له برایه‌تی، بژار حه‌بیب له زێره‌ڤانی و شوان مامۆ له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌ریه‌كه‌یان به 2 گۆڵ ململانێ گۆڵكارانی خوله‌كه‌یان گه‌رم كردووه.
.jpg)