فه‌ره‌نسا: پێويسته هێرشه ئاسمانييه‌كانى سه‌ر سووريا رابگيرێن
داوايكرد، رێڕه‌وێكى ئارام بۆ گه‌ياندنى هاوكارى مرۆيى بۆ سووريا بكرێته‌وه و هێرشه ئاسمانييه‌كان رابگيرێن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا، فلۆره‌نس بارلى، ئه‌مڕۆ هه‌ينى داوايكرد، رێڕه‌وێكى ئارام بۆ گه‌ياندنى هاوكارى مرۆيى بۆ سووريا بكرێته‌وه و هێرشه ئاسمانييه‌كان رابگيرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 9ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، بۆ 21ه‌مين رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستدا و سه‌دانى ديكه پێكراوون و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بووه‌ته‌وه.
وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا له لێدوانێكدا بۆ راديۆى نێوده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا گوتيشى: "ئێمه زۆر نيگه‌رانين له‌و ره‌وشه‌ى له سووريا هاتووه‌ته ئاراوه و پێويسته رێگه بدرێت كۆمه‌ك بگاته مه‌ده‌نييه‌كان".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نوێنه‌رى هه‌ميشه‌يى فه‌ره‌نسا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، فرانسوا ديلاتر، دوێنێ پێنجشه‌ممه 8ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارى وه‌ستاندنى شه‌ڕ له سووريا بدات، چونكه ره‌وشى مرۆيى ئه‌و وڵاته له ئاستێكى زۆر خراپدايه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.