فڕۆكه‌كانى توركيا بۆمبابارانى ناو شارى عه‌فرين ده‌كه‌ن
ماوه‌ى پێنج رۆژه توركيا فڕۆكه‌ى بۆ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه به‌كارنه‌هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
له 21همين رۆژى هێرشه‌كانى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين، سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركيا به چڕى ناوه‌ندى شارى عه‌فرينيان له رۆژئاواى كوردستان بۆمبا‌باران كرد.
هێرشى ئه‌مڕۆى فڕۆكه توركييهكان دواى ئه‌وه دێت، ماوه‌ى پێنج رۆژه توركيا فڕۆكه‌ى بۆ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه به‌كارنه‌هێناوه. به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى له ئاسمانى ئيدلب تێكشكا.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى توركيا، ئه‌نادۆڵ، بڵاويكرده‌وه، هێرشى فڕۆكه‌كان له دواى نيوهشهوى رابردووه‌وه ده‌ستيان پێكردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى 9ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، بۆ 21همين رۆژ له‌سه‌ر يه‌ك هێرشه‌كانى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر سنوورى كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه و به‌و هۆيه‌وه ده‌يان هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستدا و سه‌دانى ديكه پێكراوون و ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى ناهه‌موار بووه‌ته‌وه.
هێرشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين به به‌شدارى نزيكه‌ى 30 هه‌زار له چه‌كدارانى گرووپ و مليشيا ئيسلامييه‌كانى سه‌ر به "سوپاى ئازادى سووريا" رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" ده‌ستيپێكرد و هه‌ردوولاى شه‌ڕه‌كه رۆژانه زانيارى له باره‌ى زيانى گيانى و ماڵى يه‌كدى بڵاوده‌كه‌نه‌وه.