نووسینگه‌ی عه‌بادی: به‌غدا شایسته‌ی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه خه‌رج ناكات كه له‌لایه‌ن هه‌ولێره‌وه واژوو كراون
سه‌عد حه‌دیسی: به‌غدا له‌و گرێبه‌ستانه به‌رپرسیار نییه كه به‌بێ ئاگاداری ئه‌و واژوو كراون
K24- هه‌ولێر:
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت، حكومه‌تی به‌غدا به خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌وه پابه‌ند نابێت، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به‌بێ ئاگاداری حكومه‌تی فیدراڵ واژوویكردوون.
حه‌دیسی له لێدوانێكدا بۆ سایتی "بهغدادول یه‌وم" جه‌ختی كرده‌وه، "كاتێك نه‌وتی هه‌رێم كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی به‌غدا، ئه‌وكات حكومه‌تی عێراق پابه‌ندی خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌بێت كه خۆی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان واژووی ده‌كات".
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت: "ئێمه له‌و گرێبه‌ستانه به‌رپرسیار نین كه حكومه‌تی هه‌رێم واژووی كردوون، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه‌ن كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه واژوو ده‌كرێن یاخۆد به ئاگاداری به‌غدا ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئێمه ئاگاداری نین، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ئێمه‌وه نییه".
شه‌وی رابردووش، سه‌عد حه‌دیسی دووپاتیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رازی بووه، نه‌وتی هه‌رێم به سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی به‌غدا هاورده بكرێت.