"مامه‌ڵه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه به‌رامبه‌ر زێدان ده‌كرێت"
"هانده‌ران و میدیایاكان بێ ویژدانی به‌رامبه‌ر زێدان ده‌كه‌ن"
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌رگری له زێدانی هاونیشتیمانی ده‌كات و ره‌خنه‌ی توند له‌و كه‌سانه ده‌گرێت كه دژایه‌تی زیزۆی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
كڵۆد ماكالیلی كه پێشتر 145 یاری به درێسی ریال مه‌درید كردووه، له دیمانه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: هه‌موو ئه‌و ره‌خنه و فشارانه‌ی رووبه‌ڕووی زێدان ده‌بێته‌وه نادادپه‌روه‌رانه‌یه، چونكه ئه‌و راهێنه‌ره له كه‌مترین ماوه مێژووی ریال مه‌دریدی گۆڕی و به دوو ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگ خه‌زێنه‌ی یانه‌ی شایانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نتر كرد.
ماكالێلی ته‌مه‌ن 44 ساڵ كه ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی (یوپێن)ـی به‌لجیكایه، له باره‌ی دۆخی ئێستای زێدان له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه له تۆپی پێ، سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌خێرایی له‌بیر ده‌كرێن، نه‌ده‌بوو به‌م شێوه‌یه زیزۆ له‌بیر بكرێت، ده‌بوو له‌م دۆخه‌دا به‌ته‌نیا جێی نه‌هێڵن و پشتگیری زیاتری بكه‌ن، چونكه زیزۆ راهێنه‌رێكی باشه و وه‌ك یاریزانێك بێ وێنه‌بوو زۆر یارمه‌تی ریال مه‌دریدی داوه، ئه‌وه‌ی زێدان كردوویه‌تی هیچ راهێنه‌رێك له جیهان نه‌یتوانیوه بیكات، بۆیه نه‌كه‌ونه هه‌ڵه و زوو زیزۆ له‌بیر نه‌كه‌ن.
یانه‌ی ریال مه‌رید له ئێستادا به 19 خاڵ له یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووركه‌وتۆته‌وه و له جامی شای ئیسپانیاش به‌رامبه‌ر لیگانیس ده‌ركرا، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا یاری نێوان ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان له قۆناخس 16ـی چامپیۆنزلیگ چاره‌نووسی زێدان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی دیاری ده‌كات.
