دەبێت یاریزانانی نەرویج لە ئۆڵمپیکی زستانە 15 هەزار هێڵکە بخۆن
بەهۆی هەڵەیەک لە وەرگیڕانەوە تووشی رووداوێکی سەیر بوون
K24- هەولێر
بەهۆی هەڵەیەک لە وەرگێڕانەوە، دەبێت یاریزانانی نەرویج لە ئۆڵمپیکی زستانەی پیۆنگ چانگ 15 هەزار هێڵکە بخۆن.
لە رووداوێکی سەیر و دەگمەندا، سەپەرشتیارانی شاندی نەرویج ئاشکرایانکردووە، دوای ئەوەی بەهۆی کەمپی پرۆتین لە جەستەی یاریزانەکانیان بەرنامەیەکی خواردنی تایبەتیان بۆ ئەو 121 یاریزانە دانا کە لە ئۆڵمپیکی 2018 نوێنەرایەتی نەرویج دەکەن، بڕیاریان دا تا کۆتایی ئۆڵمپیکی ئەمساڵ دەبێت هەر یاریزانێک 124 هێڵکە بخوات، واتە هەر یاریزانێک رۆژانە 8 هێڵکە بخوات.
سەرپەرشتیارانی ئۆڵمپیکی نەرویج داوای 1500 هێڵکەیان کردبوو، بەڵام بەهۆی هەڵەیەک لە وەرگێڕانی داوکارییەکانی نەرویجییەکان، لە بری 1500 هێڵکە، 15 هەزار هێڵکە رەوانەی شوێنی مانەوەی شاندی ئۆڵمپیکی نەرویج کرابوو، تۆر ئۆڤریبیۆی سەرپەرشتیاری شاندەکەی نەرویج لەبارەی ئەم رووداوە بە میدیاکانی نەرویجی راگەیاندووە، یان هەمووی دەخۆن یانیش ئەو بڕە هێڵکەیەی دەمێنێتەوە، دەیگەڕێننەوە بۆ شوێنی خۆی.