ئیسرائیل هۆشداریی ده‌دات و هاوپه‌یمانی سه‌ر به ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه ده‌كات
ئیسرائیل: بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك ئاماده‌ین
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری جۆری F-16ـی ئیسرائیلی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10"2/2018 ته‌لئه‌بیب هۆشداریی دایه ئێران و سووریا كه "یاری به ئاگر نه‌كه‌ن"، هاوپه‌یمانی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌دیش له سووریا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: له ئێستا به‌دواوه وه‌ڵامێكی توندی ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه".
ئیسرائیل ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك، گوته‌بێژ به‌ناوی سوپای ئیسرائیل، جۆناسان كۆنریكۆس ده‌ڵێت: "ئێران و سووریا یاری به ئاگر ده‌كه‌ن به ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره كرده‌وه دوژمنكاریانه، ئێمه گرژیمان ناوێت، به‌ڵام بۆ هه‌موو سیناریۆكان ئاماده‌ین باجێكی قورس به ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و جۆره كرده‌وانه بده‌ین".
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات رووسیا به‌په‌له رێگه له درووستبوونی گرژی زیاتر بگرێت له سنووره‌كانی باكووره‌وه".
به‌رپرسانی ئیسرائیل بۆ رووسه‌كانیان روونكردووه‌ته‌وه كه هه‌موو ئه‌و هۆشداریانه‌ی له‌باره‌ی ئێرانه‌وه له سووریا داومانه هه‌موویان هاتنه دی، ئێران سه‌قامگیری ناوچه‌كه تێكده‌دات و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رووسایه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه، ئیسرائیل نامه‌یه‌كی هاوشێوه‌یشی بۆ واشنتن ناردووه، له كاتێكدایه كه ئێستا ئه‌مریكا خه‌ریكی نێوه‌ندگیرییه له نێوان ئیسرائیل و لوبنان به‌هۆی درووستبوونی گرژی له‌باره‌ی درووستكردنی دیوار له سنووری هه‌ر دوو وڵات و بلۆكی 9ی سنووری ئابووری كه نزیكه له كه‌ناراوه‌كانی هه‌ر دوو وڵاته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د، هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه‌و گوتوویانه: "وه‌ڵامێكی توندی ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه. پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ین ئه‌و بارودۆخه به‌ره‌و جه‌نگێكی هه‌رێمایه‌تی سه‌رنه‌كێشێت".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانێتییه‌كه هاتووه: "ئه‌مڕۆ ئیسرائیل بنكه‌ی فرۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی له سووریا بۆمبا‌باران كردووه، هه‌موو ئه‌و فڕۆكانه‌یش له دژی داعش به‌كارده‌هێنرێن و نه‌چوونه‌ته سنووری ئیسرائیله‌وه"، ئه‌وه‌ش چیرۆكێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌یه كه ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو "فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌زاندووه".