رووسیا: كارى كۆمپانیاكانمان له‌ كوردستان راناگیرێت

مۆسكۆ: كێشه‌ی كۆمپانیا رووسییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر كران

K24 - هه‌ولێر:

میخائیل بوگدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاندووه‌، عێراق هاوكاری كۆمپانیا رووسیه‌كان ده‌كات بۆ ئاسانكاری و سوككردنی كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر كۆمپانیاكانی هه‌رێمی كوردستان.

میخائیل بوگدانۆڤ، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاره‌كانیان و په‌ره‌ش  به‌ وه‌به‌رهێنانه‌كانیان ده‌ده‌ن.

ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه‌، به‌غدا به‌ڵێنی داوه‌ كۆتوبه‌ندی سه‌ر ئەو كۆمپانیا رووسیانە لابدات كه‌ له‌ كوردستان كارده‌كه‌ن و رێگری له‌ كاره‌كانیان نه‌كات.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌غدا چه‌ند جارێك داوای له‌ كۆمپانیای رووسنفه‌تی رووسی كردووه‌ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان بدات، به‌ڵام كۆمپانیاكه‌ ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌.