كه‌وتنی چه‌ند مووشه‌كێك ئیسرائیلی ناچار كرد فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆن دابخات
به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و سووریا به‌رپرسانی ته‌لئه‌ڤیڤ فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆنیان داخست
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئیسرائیل رایانگه‌یاند، به‌هۆی ئاراسته‌كردنی چه‌ند مووشه‌كێك له سووریاوه بۆ ناو خاكی ئیسرائیل، فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆنیان له شاری ته‌لئه‌ڤیڤ داخستووه.
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئیسرائیل، "چه‌ند مووشه‌كێكی دژه فڕۆكه له سووریاوه ناوه‌ڕاستی ئسرائیلیان پێكاندووه، بۆ به‌لاوه‌نانی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و بۆردومانه‌ش، ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆنی شاری ته‌لئه‌ڤیڤی داخستووه"، به‌ڵام تائێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌و مووشه‌كانه له‌لایه‌ن چ هێزێكه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون.
ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی سه‌ر ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ فڕكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند پێگه‌یه‌كی به‌رگری ئاسمانی و سه‌ربازی ئێرانیان له سووریا كرده ئامانج و، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئیسرائیلیش له جۆری ئێف 16 خرایه خواره‌وه، به‌ڵام تائێستا ته‌لئه‌ڤیڤ هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌كه‌ی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كه‌ی ئیسرائیل، ته‌لئه‌ڤیڤ به‌چڕی چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی هێزه ئێرانییه‌كانی له سه‌نته‌ری شاری دیمه‌شق كرده ئامانج، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.