وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی پێشمه‌رگه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
ئه‌ڵمانیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئۆرسولا ڤۆنده‌ر لایه‌ن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، پرۆژه‌ی بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه له شاری هه‌ولێر به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه بنیات ده‌نرێت و كاركردن له پرۆژه‌كه‌ش به‌رده‌وامه و دوای ته‌واوبوونیشی تایبه‌ت ده‌بێت به چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی پێشمه‌رگه.
نه‌خۆشخانه‌كه له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 2017ه‌وه به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، تایبه‌ت ده‌بێت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و بودجه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه دابینكراوه.