له‌شنگال گرژی كه‌وته نێوان هێزه‌كانی حه‌یده‌ر شه‌شۆ و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه
حه‌یده‌ر شه‌شۆ: ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا سه‌رجه‌م بازگه‌كان راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس بكرێن
K24- هه‌ولێر:
دوای ئەوەی ئەمرۆ گرژی و ئاڵۆزی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به قه‌زای شنگال لە نێوان هێزەکانی حەیدەر شەشۆ و هێزەکانی پەکەکە دروست بوو، حەیدەر شەشۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئێزدی بە کوردستان 24ی راگەیاند، ئه‌وان لەگەڵ پەکەکە رێککەوتوون بازگەکانی شنگال راده‌ستی هێزەکانی پۆلیس بكه‌ن، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، ئەوان قبووڵ ناکەن پەکەکە کونترۆڵی ناوچەکانیان بکات.
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی ئێزدی گوتیشی: "بەداخەوە گرژی كه‌وته نێوانمان و ئاڵاکانی ئەوانمان هێنایە خوارەوە، بەڵام لە کۆتایی گەیشتینە رێککەوتن کە لە ماوەی دوو رۆژدا سەرجەم بازگەکانی شنگال رادەستی هێزەکانی پۆلیس بکرێن و، هیچ لایەنێک جگە لە پۆلیس لە بازگەکان نەبێت، هه‌روه‌ها نابێت ئاڵای هیچ لایەنێکیش لەسەر بازگەکان هەڵبکرێت".
شه‌شۆ دووپاتیكرده‌وه، "په‌كه‌كه به‌نیازی كۆنترۆڵكردنی ناوچهكانمانه، به‌ڵام ئێمه رێگه به‌وه ناده‌ین، هه‌ربۆیه‌ش كار به‌و ڕاده‌یه گه‌یشت كه ئاڵاكانیان بهێنینه خواره‌وه".