لۆدریان دێته هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا: بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراقی دوای داعش هاتووم
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/2/2018، ژان ئییڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانی باڵای عێڕِاق كۆبۆیه‌وه .
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و بكات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه".
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لۆردیان له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند: "مه‌به‌ستی له سه‌ردانه‌كه‌ی تاوتوێكردنی ره‌وشی عێراقه له‌دوای نه‌مانی داعش و پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه به‌هۆی شه‌ڕی زیاتر له سێ ساڵی داعشه‌وه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وتووه".
سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پاش رۆژێكه له سه‌ردانی ئۆسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی میره، كه راوێژكار و سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان تێدا له ئه‌ستۆ گرتووه.