بەفربارین دەست پێدەكات
لە ھەندێك كاتدا بارانی بە لێزمە دەبێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاندم بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ناوچەكانی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین دەست پێدەكات.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك كاتدا بارانی بە لێزمە دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
