رووسیا یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی له سعوودیه داده‌مه‌زرێنێت
سعوودیه ده‌ڵێت: مه‌به‌ستێكی ئاشتیانه‌مان له‌و پرۆژه‌یه‌دا هه‌یه و 16 دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمی له‌خۆ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌لێكسانده‌ر نۆفاك، وه‌زیری وزه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، بڕیاره كۆمپانیای "رووس ئه‌تۆم"ی رووسی بۆ وزه‌ی ناوه‌كی بنكه‌ی یه‌كه‌م دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی كارۆ ناوه‌كی له سعوودیه دابڕێژێت.
ئه‌و وه‌زیره‌ی رووسیا له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كاری رووسی - سعوودی بۆ هاوكاری له‌بواری وزه له ریازی پایته‌ختی سعوودیه ئاشكرایكرد، كۆمپانیای "رووس ئه‌تۆم" داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به حكومه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودیه كردووه، بۆئه‌وه‌ی به‌شداری له دامه‌زراندنی دامه‌زراوه كار‌و ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی نێوان مۆسكۆ و ریاز له‌بواری وزه، له مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوو نه‌خشه‌ڕێگای هاوكاری له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌بواری "وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاشتیانه" واژوو كرا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی ئه‌و نه‌خشه‌رێگایه، سعوودیه نیازی خۆی بۆ دامه‌زراندنی 16 دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی له‌بواری وزه‌ی كاروئه‌تۆمی راگه‌یاند، كه ماوه‌ی 20 بۆ 25 ساڵ ده‌خایه‌نێت و تێچووی ئه‌و دامه‌زراوانه‌شی به 80 ملیار دۆلاری خه‌مڵاندووه، وێڕای دامه‌زراندنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی بچووك بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه بۆ خزمه‌تی بواری ئاشتیانه‌یه و، تا ساڵی 2040 بڕی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو له‌و دامه‌زراوانه ده‌گاته 17 گیگاوات، كه له‌ڕێگه‌ی وزه‌ی خۆره‌وه به‌ده‌ست ده‌خرێت.