هۆشداری له‌باره‌ی جه‌نگێكی كاره‌ساتبار له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌درێت
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس: خه‌ریكه گرژییه‌كانی نێوان حیزبوڵڵا و لوبنان به‌ره‌و كاره‌ساتێكی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له‌باره‌ی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نوێ له‌نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ده‌دات و جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌و جه‌نگه مه‌ترسیدارترین مۆته‌كه‌یه كه لوبنان به‌یه‌كجاری له‌ناوده‌بات.
له كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش، گۆتێرێس گوتی: "دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر ئاڵۆز و قورسه، له دوا سهردانهكهمدا بۆ ئیسرائیل، تیبینی بوونی میلیشیاكانی نزیك له‌ئێران له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیلم كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌یروت و تاران تواناكانی حزبوڵڵا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی ئیسرائیل به‌هه‌ره‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی خۆیان بزانن".
گۆتێرێس هۆشداریشیدا، "دوا گۆڕانكارییه‌كان مه‌ترسییه‌كانی دۆخه‌كه له سووریا نیشان ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئیسرائیل و لوبنانه‌وه هه‌یه و، كاره‌ساتێك له‌سه‌ر لێواری روودانه".
گۆتێرێس ده‌شڵێت: "خه‌رابترین مۆته‌كه به‌لای ئێمه‌وه، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی نوێیه له‌نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، له‌كاتێكدا هیچ كامێك له‌و دوو هێزانه ئه‌و جه‌نگه‌یان ناوێت، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئه‌و كاره‌ساته ئه‌گه‌ر روویدا، ده‌بێته هۆی وێرانكردنی به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی لوبنان".
ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكراشیكرد، "ئێمه ده‌زانین هه‌ر گرژیه‌ك ده‌بێته هۆی ئه‌و كاره‌ساته و هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری له‌به‌رده‌ممان نامێنێته‌وه.. ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێویستمان به دیدگایه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه".