ئه‌مه‌ریكا: كاتی ئه‌وه هاتووه له دژی ئێران بجووڵێین
گرووپه ئێرانییه‌كان به‌هێز بوونه و سه‌قامیگری ناوچه‌كه‌یان تێكداوه
K24 - هه‌ولێر:
هێربه‌رت ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێرانی به تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه تۆمه‌تبار كرد و رایگه‌یاند، تۆڕی بریكاره‌كانی تاران به‌هێزبوونه.
له دووه‌م لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا، به تایبه‌تیش دوای هه‌ڵوێستی نیكی هه‌یلی، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ماكماسته‌ر رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه له دژی ئێران بجووڵێین.
سه‌باره‌ت به پرسی سووریاش ماكماسته‌ر رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زۆرێك له لێدوانه‌كان، پێده‌چێت تا ئێستاش به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنیت، دووپاتیشی كرده‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێپرسینه‌وه له رژێمی سووریا بكات.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ته‌واوی وڵاتان پێویسته به‌رپرسیارێتییه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی رژێمی سووریا و پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی بكه‌ن.