گۆزه‌كه‌ی "رهبان" ئه‌مجاره به‌ساغی نه‌گه‌ڕایه‌وه
فڕۆكه‌وانی فڕۆكه ئێرانییه‌كه 4 ساڵ پێش ئیستا سه‌رنشینه‌كانی له رووداوێكی هاوشێوه رزگاركردبوو

K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئێران و چالاكوانانی تۆڕه كۆمةڵایه‌تییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، فڕۆكه‌وانی ئه‌و فرۆكه ئێرانییه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نزیك شاری ئه‌سفه‌هان كه‌وته خواره‌وه، ساڵی 2013 به فرۆكه‌یه‌كی هاوشێوه، له كاتی ده‌ركه‌وتنی كێشه له بزووێنهرهكهیدا له هه‌مان شار كه ئه‌مڕۆ بۆی ده‌چوو، توانیوویه‌تی بنیشێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئێران، فڕۆكه‌وانه‌كه ناوی (هوجات فولاد رهبان)ـه و له كۆمپانی هێڵی ئاسمانی "ئاسمان" كاریكردووه كه ئه‌م به‌یانییه فڕۆكه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه‌و 66 سه‌رنشینه‌كه‌ی مردن، به‌ڵام پێش زیاتر له 4 ساڵ توانیوویه‌تی سه‌رنشینه‌كان رزگار بكات و له شاری یاسووج بنیشێته‌وه.
ئه‌مجاره چانس یاوه‌ری رهبان نه‌بووه، به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسانی ئێران، جگه له سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كه، فڕۆكه‌وان و تیمی فڕۆكه‌كه‌یش هه‌موویان پێكه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كه له‌نێوان شاری تارانی پایته‌ختی ئێران و یاسووجی ناوه‌ندی پارێزگای "كۆهكولۆیه و بویر ئه‌حمه‌د" له گه‌شتێكی ناوخۆیدا بووه. كاتژمێر 5ـی سه‌رله‌به‌یانی له فڕۆكه‌خانه‌ی میهراباد له‌تارانه‌وه به‌ره‌و یاسووج فڕیوه، كاتژمێرێك دواتر له رادار ونبووه. فڕۆكه‌كه‌ش له جۆری ATR-72ـی سه‌ر به‌ھێڵی ئاسمانی ئێران بووه.
Hojat Foulad, the pilot of @asemanairlines's #ATR72 which crashed today with 66 people on board the flight from #Tehran to #Yasuj, had saved the lives of all passengers & crew on board the same flight only 4 years ago when the plane crash landed with engine failure. #سقوط_هواپیما pic.twitter.com/Ij24Jqqtg8
— Hossein Aghaie (@Haghaie) ١٨ فبراير، ٢٠١٨