كێشە سیاسییەكان رێگە نادەن ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆببێتەوە
"رێككەوتنی ھەندێك لە ئەندامانی یەكێتی لەگەڵ عەرەب و توركمانەكان رێگرە لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەن"
K24 - ھەولێر
له دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه تائێستا هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی یاسایی و ده‌ستووری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگانی كه‌ركووك شكستی هێناوه، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی كه‌ركووكیش ئاشكرای ده‌كات رێككه‌وتنێكی نێوان به‌شێك له ئه‌ندامانی یه‌كێتی و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان رێگره له‌به‌رده‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه واژوویان كردووه به‌بێ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه نه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی سێ جار ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كەركووك رێژه‌ی یاساییان بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكهێناوه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌و دانیشتنانه‌دا بووه‌ته هۆكاری نایاسایی بوونی دانیشتنه‌كان و بێ ئه‌نجام كۆتاییان پێهاتووە. سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش رایدەگەیەنێت، ده‌یانه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا به‌شداربن، به‌ڵام ناكۆكییه سیاسییه‌كان رێگەن لەو ھەوڵەیان.
رێبوار تاڵەبانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بە كوردستان24 راگەیاند: "تا ئێستا وەك ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نەگەیشتووینەتە ھیچ رێككەوتنێك، بۆ ئەوەی ھەموو لایەنەكان كۆببینەوە، ھۆكارەكان بریتین لە شوێنی كۆبوونەوە یان ئەو بابەتانەی لە كۆبوونەوە دەمانەوێت باسی بكەین".
روونیكردەوە: "ئەگەر كۆبوونەوە بكرێت، عەرەبەكان پێیان خۆش نییە باسی پارێزگار بكرێت، ھەروەھا بەرەی توركمانی دەمێك دەیەوێت پۆستی پارێزگار وەرگرێت و ھەندێك جاریش كار دەكات بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، توركمان و عەرەبەكانیش لەنێوخۆیاندا بەش بەشبوونە".
باس له ێككه‌وتنێكی نێوان یه‌كێتی و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان ده‌كرێت كه گوایه ئه‌ندامانی یه‌كێتی واژوویان كردووه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك و به‌بێ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان به‌شداری هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه ناكه‌ن. سه‌رۆكی لیستی برایه‌تیش ئه‌و رێككه‌وتنه به رێگر ده‌زانێت بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی ئه‌نجوومە‌نی پارێزگای كه‌ركووك.
محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دەڵێت: "زۆر ئاساییە كە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا لە كوێ دەكرێت، بەڵام توركمان و ئەرەبەكان و بەشێك لە برادەرانی یەكێتی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە و واژوویان لەسەر كردووە، كە كۆبوونەوە لە دەرەوەی ھۆڵی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نابێ بكرێت، ئەو برادەرانەی یەكێتی بەو رێككەوتنە وابەستە بوون و نەیانتوانی بێنە دەرەوەی كەركووك و كۆبوونەوە ئەنجامبدرێت".