"كورد بۆ دابه‌شكردنی سووریا به‌كارده‌هێنرێ"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: پێویسته كورد مافه‌كانی هاووڵاتیبوونی پێبدرێت
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "پێویسته كورد مافه‌كانی هاووڵاتیبوونی پێبدرێت و كورده‌كان فاكته‌رێكی گرنگن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
له میانی گوتارێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19/2/2018 له میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی كۆڕبه‌ندی یانه‌ی "Valdai" بۆ گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی له مۆسكۆ پێشكه‌شی كرد گووتی: "ئه‌مریكا كورده‌كان بۆ دابه‌شكردنی سووریا به‌كارده‌ھێنێت و ده‌بێت توركیا ئاگادار بێت نه‌كه‌وێته داوه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه".
زه‌ریف وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌یشی دایه‌وه كه ئاراسته‌ی تاران ده‌كرێن و گووتی: "ئیران هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له سووریا نییه و نایه‌وێت ببێته هۆی تێكدانی ئاسایشی هیچ وڵاتێكی دیكه".
زه‌ریف پێش ئه‌وه‌ی به‌شداری كۆڕبه‌ندی یانه‌ی "Valdai" بۆ گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تیش بكات به رۆژنامه‌وانانی گوتبوو: "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت چه‌ندین ناوچه‌ی سووریا داگیر بكات".
په‌یامنێری كوردستان 24 له مۆسكۆ رایگه‌یاند: "له‌و كۆنفرانسه‌دا كه تایبه‌ته به كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدارن".