كچێكی رزگاربووی ده‌ستی داعش چیرۆكی "هاوسه‌رگیرییه‌كانی" ده‌گێڕێته‌وه
كچه سوورییه‌كه 17 ساڵه و 17 خووله‌ك خۆشی نه‌بینیوه.. بزانه چ نه‌هامه‌تییه‌ك ده‌گێڕێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كچێكی سووری رزگاربووی ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، باس له‌و نه‌هامه‌تییانه ده‌كات، كه له شاری مووسڵ و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه دووچاری بووه.
نه‌دا، هێشتا ته‌مه‌نی 17 ساڵی تێپه‌ڕنه‌كردووه، دوای ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی دژه تیرۆر، توانی قسه بۆ راگه‌یاندنه‌كان بكات.
ئه‌و كچه ده‌ڵێت: "من له لادێكانی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م و دوو منداڵه‌كه‌م، دوای هاتنی چه‌كدارانی داعش، روومانكرده وڵاتی توركیا و گه‌یشتینه شاری ئه‌نتاكیا، دواتر خانووێكی بچووكمان به كرێ گرت و تێیدا نیشته‌جێبووین".
نه‌دا كه هێشتا ره‌نگی سیسه و ده‌دوێت، ده‌ڵێت: "هاوسه‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵمدا نه‌بوو، چونكه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ده‌رچوونمان بۆ سووریا، له ئه‌نتاكیا یه‌كتری جیابووینه‌وه، كه زۆرینه‌ی سوورییه‌كان له‌وێ نیشته‌جێن، كه‌سێكم ناسی كه جووتیار بوو، ماوه ماوه یه‌كترمان ده‌ده‌یت، ئه‌ویش هه‌ر سووری بوو".
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئیدلب
نه‌دا به بیركردنه‌وه‌ی له ئازاری رابردوو، ده‌ڵێت: "دوای ماوه‌یه‌ك داوای هاوسه‌رگیری لێكردم، هێنده كاتم له‌به‌رده‌مدا نه‌بوو بیربكه‌مه‌وه و داواكه‌ی ره‌تبكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و داوایكردبوو له‌گه‌ڵی بگه‌ڕێمه‌وه ئیدلب و له‌وێ سه‌لامه‌ته و كه‌س ناتوانێت زیانییان پێ بگه‌یه‌نێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌م گه‌ڕاینه‌وه ئیدلب و چووینه ماڵه‌وه و ده‌ستی به‌كاركرده‌وه، به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی و ئایینی هاوسه‌رگیریمان كرد، به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه له هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی فه‌رمی تۆمار نه‌كرا، وێڕای توندوتیژییه‌كانی ئیدلب، به‌ڵام ئێمه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به ئارامی ژیانمان به‌سه‌ربرد".
چوون بۆ ره‌ققه
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا نه‌دا ده‌ڵێت: "به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی گرووپه تیرۆریستی و قه‌ومییه‌كان، چیدیكه ئه‌و ئارامییه كه‌مه‌ی هه‌بوو نه‌ما، ناچار بووین بۆ رزگاربوون له‌و دۆخه، رووبكه‌ینه شاری ره‌ققه".
نه‌دا باس له‌وه ده‌كات، كه گه‌یشتوونه‌ته ره‌ققه، له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه و تۆمه‌تی سیخوڕیكردنی دراوه‌ته پاڵ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی رژێمی سووریا، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساخبووه‌ته‌وه و چه‌ند نامه‌یه‌كیان له مۆبایله‌كه‌یدا دۆزیوه‌ته‌وه، كوشتوویانه.
كوژرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی
دوای كوژرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، نه‌هامه‌تییه‌كانی نه‌دا ده‌ستپێده‌كات و ده‌ڵێت: "دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌م، منیان گواسته‌وه خانه‌یه‌كی تایبه‌ت و پێیان گوتم ئێستا تۆ له‌لای چه‌كدارانی داعش بوویت به سه‌بی، دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌كه، كه ماڵێكی گه‌وره‌بوو، ئاگاداركرامه‌وه، كه ده‌گوزارێمه‌وه ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا".
نه‌دا ده‌ڵێت: "دواتر ده‌ركه‌وت له هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌م دوو گیانبووم، له مووسڵ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ژنی دیكه كه هاوسه‌رگیریان كردبوو، دوای ئه‌وه‌ی كۆرپه‌كه‌م له دایكبوو، راسته‌وخۆ منیان گواسته‌وه خانه‌یه‌كی دیكه، له‌وێ منیان برده لای دادوه‌ری به‌ناو شه‌رعی، كه پیاوێكی توندوتیژ و بێڕه‌حم بوو، به شێوه‌زاره‌كه‌یدا دیاربوو خه‌ڵكی یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداوه".
له‌وێ دادوه‌ره‌كه پێی گوتووه، به گوێره‌ی بڕیاره‌كانی داعش، نه‌دا به هه‌ڵگه‌ڕاوه ئه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت پابه‌ندی بڕیاره‌كانی "والی ویلایه‌ته‌كه" بێت.
نه‌دا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌و قسانه به‌ناو دادوه‌ره‌كه بڕیاریدا، به گوێره‌ی فه‌رمانی والی ویلایه‌ته‌كه، ده‌بێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له چه‌كداره‌كان بكه‌ی، هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌م له‌به‌رده‌م نه‌بوو، یه‌كێك له پیاوه‌كان پێی‌گوتم یان ده‌بێ گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كه بی و جێبه‌جێی بكه‌ی، یان ده‌كوژرێی".
دواتر نه‌دایان گواستووه‌ته‌وه خانووێكی دیكه، كه هی هاووڵاتییان بووه و راگوێزراون.
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ چه‌كداره چیچانییه‌كه‌ی داعش
نه‌دا ده‌ڵێت: "له خانووه‌كه‌دابووم، پیاوێكی بیانی، كه دواتر زانیم چیچیانییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و دادوه‌ره هات كه بڕیاره‌كه‌ی دابوو، دادوه‌ره‌كه له‌وێ له یه‌كتری ماره كردین".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پیاوه چیچانییه فه‌رمانی پێ‌كردم به ئه‌بو حه‌فسه بانگی بكه‌م و پێی‌گوتم كه رازی نییه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ مندا بكات، به‌ڵام داوای لێكردم خۆم بڕازێنمه‌وه و جلی خه‌و له‌به‌ر بكه‌م، به‌ڵام من ره‌تمكرده‌وه و قه‌بوڵم نه‌كرد، دواتر به زۆره‌ملێ و به‌زه‌بری هێزه‌وه، جله‌كانی له‌به‌ردا دڕاندم و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه، ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌رم".
ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا بووه، دوو مانگ بووه، به‌ڵام به‌هۆی ناخۆشی ژیانه‌كه‌ی له‌لای نه‌دا به دوو ساڵ هه‌بووه، چونكه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی مرۆڤی له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه.
نه‌دا ده‌ڵێت: "دوو مانگ به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو، دواتر پیاوه چیچانییه‌كه نه‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، چه‌ند رۆژێك دواتر دادوه‌ره‌كه‌ی داعش هات و پێیڕاگه‌یاند، چیچانییه‌كه له شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان كوژراوه، بۆیه نابێت به ته‌نها له ماڵه‌وه بیت و ده‌بێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌میرێكی داعش بكه‌ی، ده‌بێ ئه‌و هه‌واڵه دڵخۆشت بكات".
هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌بوعومه‌ری ئه‌میر
چیرۆكی دووه‌م هاوسه‌رگیری، له هی یه‌كه‌م نزیكه و نه‌دا ده‌ڵێت: "دوای رۆیشتنی دادوه‌ره‌كه، ژنێك به نیقابه‌وه هاته ماڵه‌وه و منی برده ماڵێكی دیكه، چووین پیاوێك له‌وێ بوو و به رووخسارییه‌وه دیار بوو كه عه‌ره‌ب بوو و به ئه‌بو عومه‌ر بانگییان ده‌كرد، هاوشێوه‌ی هاوسه‌رگیری یه‌كه‌م له یه‌ك ماره‌كراین".
سه‌ره‌داوی رزگاربوون
له باره‌ی رزگاربوونی له‌و دۆزه‌خه‌ی تێیكه‌وتووه، نه‌دا ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی سێ مانگ له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كداره عه‌ره‌به به‌یه‌كه‌وه بووین، له‌و ماوه‌یه‌شدا ژنێكی عێراقیم ناسی و داوام لێ‌كرد هاوكاریم بكات بۆ ئه‌وه‌ی به نهێنی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ باوكم بكه‌م، ئینجا مۆبایلێكی هێنا و په‌یوه‌ندیم به باوكمه‌وه كرد، دوای ماوه‌یه‌ك له به‌رده‌وام ئه‌و په‌یوه‌ندییانه، باوكم ژماره‌ی مۆبایلێكی ئه‌فسه‌رێكی عێراقی پێدام و پێی‌گوتم كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه بكه‌م".
نه‌دا كه هێشتا ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌به‌رچاو ماوه، ده‌ڵێت: "ئه‌و كات هه‌ستم كرد خه‌ریكه ده‌روازه‌ی رزگاربوونم به‌روودا ده‌كرێته‌وه، ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌فسه‌ره عێراقییه‌كه كرد, ئه‌ویش ژماره‌ی ئه‌فسه‌رێكی دیكه هێزه ئه‌منییه‌كانی پێدام، كه له نزیك ئه‌و گه‌ڕه‌كه بوون كه من لێی نیشته‌جێ بووم، هه‌ردوو ئه‌فسه‌ره‌كه پێیانگوتم، جارێ به‌مزووانه هیچ ئومێدێك بۆ رزگاربوونت نییه، چونكه شاره‌كه هێشتا له ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وان داوایان لێكردم به گوێره‌ی توانا زانیاری‌یان له باره‌ی داعشه‌وه پێبده‌م، به تایبه‌ت شوێنی مانه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یان، دوای زنجیره‌یه‌ك په‌یوه‌ندی زۆر نهینی، زانیارییه‌كانم دا به‌و دوو ئه‌فه‌سه‌ره، دواتر زانیارییه‌كان گه‌یشتنه ده‌ست ئه‌و هێزه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی مه‌یادینییان ده‌كرد".
له كۆتایی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی رزگاربوونه‌كه‌یدا، نه‌دا ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌كه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه، پشێوی درووست بوو، له‌و كاته‌ش یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كان هاته شوێنه‌كه و منی گواستنه‌وه گه‌ڕه‌كێكی دیكه و رزگاری كردم".
ا. م