بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە زیاتر لە مانگێک یاریزانێکی لەدەست دا
بارسێلۆنا بەهۆی پێکانەوە زیاتر لە مانگێک یاریزانێکی لەدەست دا
نێلسۆن سیمیدۆ بەھۆی پێكانەوە بۆ پێنج تا شەش هەفتە لەیانەكەی دادەبڕێت.
سیمیدۆی پۆرتوگالی و بەرگریكاری بارسێلۆنا لەیاری یانەكەی بەرامبەر جیرۆنا، لەكڵاوی ئەژنۆی تووشی پێكانبوو
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، سێمیدۆ بۆ ماوەی پێنج تا شەش هەفتە لە یاریکردن دادەبڕیت و ناتوانێت لە یاریی گەڕانەوە بەرامبەر چێڵسی یاریی بکات، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو سێمیدۆ پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەی بە وردی دیاری بکرێت.
سیمیدۆ لەخولەكی ھەشتاو چوار تووشی پێكانبوو، بەم ھۆیە نەیتوانی یاری تەواو بكات و بارسێلۆناش ناچار بە دە یاریزان یاریەكەی تەواو كردو بەشەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك سەركەوتن.
لە یارییەکەی شەوی رابردووی بارسێلۆنا، جیرارد پیکێش تووشی پێکان بوو کە لە یاریی بەرامبەر ئیسپانیۆل تووشی پێکان ببوو، بەڵام شەوی رابردوو یاریی کرد و پێکانەکەی لێ نوێبووەوە، بەڵام تاکو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی پیکێ دیار نییە.