راهێنه‌ر شێروانه بووه چواره‌مین قوربانی ئه‌م وه‌رزه
راهێنه‌ری شێروانه: به‌رگه‌ی شكستم نه‌گرت، بۆیه وازم هێنا
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی شێروانه به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ئارارات دۆڕا، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه كاروان حه‌مه‌ساڵح راهێنه‌ری شێروانه‌ی وازهێنانی خۆی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد.
كاروان حه‌مه‌ساڵح راهێنه‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی یانه‌ی شێروانه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یانه‌كه‌ی له سه‌ره‌تای خوله‌كه‌وه كێشه و گرفتی به‌رده‌وامی هه‌بووه، ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دره‌نگ ده‌ستمان به مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كه كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌حمه‌د ده‌حام كه راهێنه‌رێكی عه‌ره‌به نزیكترین كه‌سه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كاروان حه‌مه‌ساڵح و وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی شێروانه، پێشتریش له خولی نایاب بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك راهێنه‌ری شێروانه بووه.
یانه‌ی شێروانه ئه‌م وه‌رزه 3 یاری كردووه، 2 شكست و یه‌كسانبوونێكی هه‌یه، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو یاریگه‌ی خۆی یارییه دواخراوه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر زێره‌ڤانی ئه‌نجام ده‌دات.
