محەمەد سەڵاح لە هەر یارییەک گۆڵ بکات لەفەیەکی فەلافل بەخۆڕایی بخۆ
ئۆفەرێک لە چێشتخانەیەکی میسری شاری لیڤەرپوولەوە
چێشتخانەیەک لە شاری لیڤەرپوول بڕیاری داوە محەمەد سەڵاح لە هەر یارییەک گۆڵێک یان زیاتر تۆمار بکات، ئەوان بەخۆڕایی لەفەی فەلافل بە کڕیارەکانیان بدەن.
چێشتخانەیەک لە شاری لیڤەرپوول کە لەلایەن هاووڵاتیەکی میسرییەوە بەڕێوە دەبرێت، بڕیاری داوە محەمەد سەڵاحی هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپوول لە هەر یارییەک گۆڵ تۆمار بکات، ئەوان بە خۆڕایی لەفەی فەلافل بە میوانەکانیان بفرۆشن، کە ئەو چێشتخانەیە لە خواردنی رۆژهەڵاتی لە شارەکە ناوبانگێکی زۆری هەیە.
ماڵپەڕی (لیڤەرپوول ئیکۆ) ئاشکرایکردووە، محەمەد سەڵاح بۆ خواردنی لەفەی فەلافل و خواردنە رۆژهەڵاتییەکانی دیکە زۆر سەردانی ئەو چێشتخانەیە دەکات و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ خاوەنی چێشتخانەکە هەیە، هەربۆیە خاوەنی چێشتخانەکە بڕیاری داوە بەرامبەر هەر گۆڵێکی سەڵاح خواردنەکانی هەڕاج بکات، کە لەم وەرزە تاکو ئێستا محەمەد سەڵاح 31 گۆڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بۆ یانەی لیڤەرپوول کردووە.