جووتیاران به‌رهه‌مه‌كانییان له بازاڕه‌كاندا ساخدهكهنهوه
به‌غدا پاره‌ی 4 ساڵی گه‌نمی جووتیارانی كوردستانی نه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یان به بەغدا نه‌ماوه و خۆیان هه‌وڵی ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌ده‌ن له بازاڕه‌كاندا.
بازرگانانی بۆرسه‌ی دانه‌وێڵه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن، رۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی ئه‌و جووتیارانه له‌زیادبووندایه كه دێنه بازاڕه‌كه و گه‌نمی خۆیان ساخدهكهنهوه.
پاش پێنه‌دانی پاره‌ی چه‌ند ساڵی گه‌نمی جووتیاران هه‌رێمی كوردستان، به‌شێكی زۆر له جووتیاران له بهڵنیهكانی به‌غدا بێ هیوا ده‌بن، بۆیه ئیدی بڕیاری ئه‌وه‌ده‌ده‌ن خۆیان به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه.
سالار یه‌كێكه له‌و جووتیارانه‌ی بڕیاری خۆیداوه كه چیدی گه‌نمه‌كه‌ی خۆی ڕاده‌ستی سایلۆكان نه‌كات.
به‌پێی گوته‌ی فرۆشیارانی بۆرسه‌ی دانه‌وێڵه‌ی هه‌ولێر له‌م ساڵدا ژماره‌ی فرۆشی گه‌نم له‌لایان جووتیارانه‌وه زۆر زیادیكردووه, به‌نرخێكی كه‌متر له سایلۆكان گه‌نمه‌كانی خۆیان ساخدهكهنهوه، به‌هۆی كه‌می گه‌نمیش له‌م وهرزةدا نرخی گه‌نم له‌بازاڕه‌كاندا به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئێستا جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، خۆیان به‌دوای بازاڕێكی ديكه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ ساخكردنه‌وه‌ی گرنگترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی و بڕبڕه‌ی پشتی ئاسایشی خۆراك، كه گه‌نمه.
ئه‌مه له‌كاتێكدايه، عێراق ساڵانه به به‌های سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆكڕینی ئه‌و به‌رهه‌مه ته‌رخان ده‌كات كه هه‌ندێك جار له بڕی گه‌نم, ئالیكی ئاژه‌ڵی بۆ ده‌نێرێن كه‌چی ئاماده نيیه، گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان بكڕێت, كه له‌سه‌رخواستی خودی خۆیان ئه‌و به‌رهه‌مه دهچێنریت.