له مه‌شقه‌كانی بایرن میونشن دوو یاریزان بووه شه‌ڕیان
رۆژنامه‌یه‌ك ته‌واوی شه‌ڕ و گفتووگۆیه‌كانی نێوان ئه‌و دوو یاریزانه‌ی بڵاو كردۆته‌وه
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه كه دوو یاریزانی بایرن میونشن له كاتی دوایین مه‌شقی یانه‌كه‌یان بووه‌ته شه‌ڕیان.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له مه‌شقه‌كانی بایرن میونشن رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی و ماتس هۆمڵز به‌هۆی توندیاریاریكردن و به‌ریه‌ككه‌وتن له كاتی مه‌شقه‌كان بووه‌ته مشتومڕێكی شه‌ڕانگێزی و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه خه‌ریك بووه به‌گژیه‌كتردا بچن.
هۆمڵز: بۆ به‌و شێوه جدی و ده‌مارگیرییه یاری ده‌كه‌یت؟
لیڤا: واز له‌و قسانه بێنه و بڕۆ تۆپه‌كه‌ت بدۆزه‌وه لێت ون بووه.
هۆمڵز: ئه‌وه‌ی تۆ كرد هه‌ڵه بوو، تۆ كێشه‌ت له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتت هه‌یه؟
لیڤا: تۆش كێشه‌ی زۆرت هه‌یه و له ده‌ربڕین و قسه‌كردن كێشه‌ت هه‌یه و ده‌می خۆت دابكه و بڕۆ.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه ئه‌گه‌ر یاریزانه‌كان رێگریان لێ نه‌كردبا شه‌ڕێكی گه‌وره له نێوان ئه‌و دوو یاریزانه روویده‌دا.
هانس رۆمینگێ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له یانه‌ی بایرن میونشن له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه و زۆرجاری دیكه‌ش ئه‌و شتانه روویداوه و یۆپ هاینكسی راهێنه‌ر زۆر دڵته‌نگ بووه به‌هۆی ئه‌م رووداوانه.