زێدان ترسی له‌وه هه‌یه دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار به خراپ به‌سه‌ر تیپه‌كه‌یدا بشكێته‌وه
نوێترین لێدوانی زێدان له باره‌ی نێیمار و دۆخی پاریس سانجێرمان
دوای ئه‌وه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید یه‌كلایی بووه‌وه، به گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی فره‌نسا زینه‌دین زێدان ترسی له‌وه هه‌یه دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار به خراپ به‌سه‌ر تیپه‌كه‌یدا بشكێته‌وه.
زینه‌دین زێدان له دوایین پرێس كۆنفرانس، دووباره نیگه‌رانی خۆی له پێكانه‌كه‌ی نێیمار ده‌ربڕی و گوتیشی: پێموا نییه به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار، یانه‌ی پاریس سانجێرمان هیوای بۆ گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو له‌ده‌ستدا بێت.
زیزۆ گوتیشی: ئێمه واهه‌ست ناكه‌ین دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار ئه‌ركی ئێمه له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ئاسانتر كرد بێت.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا لێكدانه‌وه‌ی بۆ قسه‌كانی زیزۆ كردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدان ترسی له‌وه هه‌یه بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ پێكهاته‌ی سانجێرمان پته‌وتر بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دووركه‌وتنه‌وه‌ی نێیمار وای له یاریزانانی پاریس سانجێرمان كردووه هیچ درز و بۆشاییه‌ك بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید نه‌هێڵنه‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی ریال مه‌درید له پاریس ده‌بێته میوانی یانه‌ی سانجێرمان.
