ئه‌فسه‌رێكی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له خورماتوو كوژرا
هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیان به پشكنینی ناوچه‌كه كردووه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/3/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: "ئه‌فسه‌رێكی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه له شارۆچكه‌ی خورماتوو كوژراوه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به میدیاكانی عێراقی گوتووه، ئه‌و ئه‌فسه‌ره پله‌ی مولازمی یه‌كه‌مه و ناوی ئه‌سعه‌د شه‌مه‌رییه و له فه‌وجی دووی لیوای دووی فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خرای عێراقه و چه‌كداره‌كان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كوشتوویانه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه‌و هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینیان له ناوچه‌كانی نزیكی ئه‌و شوێنه ده‌ستپیكردووه كه ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی تێدا كوژراوه.
له پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر كه شارۆچكه‌ی خورماتوو و كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، راده‌ستی به‌غدا كرایه‌وه. بارودۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه ناسه‌قامگیره و هێزه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیوه كۆنترۆڵی بكه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ی عێراق خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان ئاواره كردووه، هێشتا هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان و ده‌ستگیركردنی خه‌ڵك له‌و ناوچانه‌دا درێژه‌ی هه‌یه.