وێنه‌یه‌كی "ده‌گمه‌نی" قاسم سوله‌یمانی و حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بڵاوده‌كرێته‌وه
مێژووی وێنه‌كه دیارنییه
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌ر یه‌كه له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئیران و حه‌سه‌ن نه‌سروڵای ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی له‌گه‌ڵ یه‌كتری كۆكردووه‌ته‌وه‌و به "ده‌گمه‌ن" ناویان بردووه.
هه‌ر چه‌نده وێنه‌كه رۆژی 4/3/2018 به فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و به‌ڵام مێژووی وێنه‌كه دیارنییه و حه‌سه‌ن نهسرووڵاش به سه‌ر رووتی ده‌ركه‌وتووه و هیچ عه‌مامه و مێزه‌رێكی نه‌به‌ستووه.
حزبوڵڵای لوبنانی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كریت كه سیاسه‌ته‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كات و فه‌رمانی راسته‌وخۆ له تارانه‌وه وه‌رده‌گرێت، ئهمیندارهكهیشی كه‌سێكی نزیكه له به‌رپرسه باڵاكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌تایبه‌تی قاسم سوله‌یمانی كه راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و چالاكی و ئۆپراسیۆنانه ده‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران ئه‌نجام ده‌درێن و رۆڵی سه‌ره‌كی له ئاراسته‌كردنی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به تاران له عێراق و سووریا هه‌یه.
صورة نادرة لسماحة السيد #حسن_نصرالله من دون عمامة في لقا‌ء مع اللوا‌ء #قاسم_سليماني وعادة يكون هكذا لقا‌ء اكثر من اخوي.. pic.twitter.com/RQoObTEwvt
— fadi jouni (@fady_jouni) ٤ مارس، ٢٠١٨