قردێلە زەردەکەی گواردیۆلا دەبێتە هۆی هاتنی داعش بۆ پرێمەرلیگ
گواردیۆلا لەسەر پشتگیریکردنی لە سەربەخۆیی کەتەلۆنیا رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە
بەرپسێکی تۆپی پێی ئینگڵاند گواردیۆلا بە پشتگیریکردن لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش تۆمەتبار دەکات،
دوای ئەوەی پیپ گواردیۆلای بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێداگیری لەسەر بەستانی قردێلە زەردەکەی لە یارییەکانی یانەکەی لە یەخەی خۆی کرد، بەرسانی پرێمەرلیگ رەخنە لەم هەڵوێستەی دەگرن.
مارتن گلینی بەڕێوەبەری تەنفیزی فیدراسیۆنی تۆپی پێ پێی ئینگلاند رایگەیاند، ئەوەی گواردیۆلا ئەنجامی دەدات وەکو پاڵپشتییەکە بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا، ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەبوونی ئەو هاووڵاتییە ئیسپانیانەی کە لە بەریتانیا دەژین و ئەم هەڵسوکەوتەی گواردیۆلا بە سوووکایەتیکردن بەوان لە قەڵەم دەدەن.
مارتن گلین راشیگەیاند، ئەو گوڵە سوورەی ئێمە لە کاتی یارییەکانی پرێمەرلیگ وەکو یادێک بۆ قوربانیانی جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم دەیبەستین زۆر لەم قردێلە زەردەی گواردیۆلا جیاوازترە و بەرپرسەکەی تۆپی پێی ئینگڵاند داوای پێداچوونەوە بە یاسای ژمارە چواری تایبەت بە بەکارهێنانی هێما و لۆگۆیەکان کرد.
بەرپرسە بەریتانییەکە داوا دەکات رێگری لە گواردیۆلا بکرێت، ئەگیان وەکو خۆی دەڵێت رۆژێک دێت کەسێک ئاڵای داعش لە یەخەی دەبەستێت و یەکێکی دیکەش ئاڵای حزبی جوداخوازی ئینگلیزی دەبەستێت.