ئەمڕۆ 7 یاریی لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بەڕێوە دەچن

شەقڵاوە دەبێتە میوانی رواندز و سێمێلیش میوانداریی ئاسۆ دەکات

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە کۆمەڵەی یەکەم و دووەم حەوت یاریی بەڕێوە دەچن و لە گرنگترین یارییەکاندا، رواندز و شەقڵاوە کە لە یاریی یەکەمیان سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، لە رواندز بەیەک دەگەن.
لە هەولیریش برووسک میوانداریی سنوور دەکات و ئاڵا و نیشتیمانیش لە یاریگەی ئاڵا بەیەک دەگەن.
لە کۆمەڵەی دووەمیش، زانکۆی جیهان میوانداریی بەردە رەش دەکات و لە شێخانیش، شێخان و ئاسۆ بەیەک دەگەن کە هەردوو یانە لە یەکەم یارییان سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
سێمێل و هێرشیش کە لە یاریی یەکەم تووشی شکست بوون، لە یاریگەی یانەی سێمێل بەیەک دەگەن و خەبات و پیشەسزایش لە خابەت بەیەک دەگەن.
یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بە بەشداریی 32 یانە بەڕێوە دەچێت و سەرجەم یارییەکان کاتژمێر 15:00 دەستپێدەکەن و سیستەمی خولەکەش بە شێوازی دوو یاریی دۆڕان دەرکران بەڕێوە دەچێت.

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان
خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان
نەخشەی رێگای یانەکان
نەخشەی رێگای یانەکان
نەخشەی رێگای یانەکان
نەخشەی رێگای یانەکان