رووحانى و ئه‌ردۆغان له باره‌ى غوته‌وه رێككه‌وتن
ئه‌و هه‌وڵانه‌ى توركيا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رووسيا ئه‌نجام ده‌درێن

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانييه‌كه‌ى، حه‌سه‌ن رووحانى به ته‌له‌فۆن ره‌وشى غوته‌ى رۆژهه‌ڵاتى له ده‌وروبه‌رى ديمه‌شق تاوتوێكرد و رێككه‌وتن، په‌له بكرێت له چه‌سپاندنى ئاگربه‌ست له ناوچه‌كه‌دا.
نووسينگهى راگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، بڵاويكرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى توركيا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رووسيا ئه‌نجام ده‌درێن.
ئێواره‌يه‌كى دره‌نگى دوێنێ، ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتنه‌وه كرد بۆ تاوتوێكردنى هه‌مان پرس.
كۆشكى كرملين له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، هه‌ردوو سه‌رۆك جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌گه‌ڕخستنى هه‌وڵه‌كانى مۆسكۆ، تاران و ئه‌نقه‌ره كردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى بڕيارى ئاگربه‌ست له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ، كه‌ناڵى رووسياليه‌وم، بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رزگاركردنى تيرۆريستانى به‌ره‌ى نووسره له غوته‌ى رۆژهه‌ڵات.
كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ى به لێدوانى سه‌رۆكايه‌تى توركيا داوه له باره‌ى په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى نێوان ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، باسى له ده‌ربازبوونى چه‌كدارانى گرووپى تيرۆريستى به‌ره‌ى نووسره كردووه له غوته، كه ئێستا له لايه‌ن سوپاى سوورياوه هێرشى ده‌كرێته سه‌ر.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا، ئيبراهيم كالن، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رايگه‌ياند، له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى نێوان ئه‌ردۆغان و پوتن باسى ره‌وشى غوته‌ى رۆژهه‌ڵات كراوه و قسه له باره‌ى رێككارى پێويست بۆ راگرتنى كردارى ئاگربه‌ست كراوه به مه‌به‌ستى ده‌ربازكردنى چه‌كدارانى به‌ره‌ى نووسره و كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى مرۆيى بۆ گه‌يشتنى كۆمه‌كه مرۆييه‌كان.
كالن باسى له‌وه‌شكردووه، ده‌ربازكردنى ئه‌و گرووپانه له غۆته پێويسته، چونكه بوونه‌ته پاساوێك تا سوپاى سووريا به‌رده‌وامى بدات به هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌نقه‌ره، ده‌يه‌وێت رۆژانه پێنج كاتژمێر ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نرێت. بۆ ده‌ربازكردنى ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت له غوته رزگار بن.
غوته‌ى رۆژهه‌ڵات بووه‌ته دواين وێستگه‌ى گرووپ و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى سه‌ر به قاعيده و به‌ره‌ى نووسره‌ى باڵى سوورياى رێكخراوى قاعيده و له به‌رامبه‌ريشدا سوپاى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانى به چڕى هێرشه‌كانيان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه به مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى و ده‌رپه‌ڕاندنى گرووپه چه‌كدارييه‌كان.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر