محه‌مه‌د بن سه‌لمان: توركیا به‌شێكه له سێگۆشه‌ی شه‌ڕ
شازاده‌ی جێنشینی سعودیه: توركیا هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لافه‌ته ئیسلامییه ده‌دات كه به‌ر له‌یه‌ك سه‌ده له‌كاتی رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ناوچووه
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه ده‌ڵێت: توركیا به‌شێكه له "سێگۆشه‌ی شه‌ڕ" و هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران و گروپه توندڕه‌وه‌كانی ئیسلامی نییه.
ئه‌م قسانه‌ی بن سه‌لمان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ سه‌رنووسه‌رانی میدیا میسرییه‌كاندا هاتووه و، گوتوویه‌تی: توركیا هه‌وڵی زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لافه‌ته ئیسلامییه ده‌دات، كه به‌ر له‌یه‌ك سه‌ده له‌كاتی له‌ناوچوونی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی رووخاوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی بن سه‌لمان له‌كاتێكدایه، كه سعوودیه گومانی زۆر له هاوپه‌یمانێتی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌كات، كه په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی ئیسلامی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی ریاز و به‌شێك له وڵاتانی كه‌نداو ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی شروقی میسری، بن سه‌لمان له‌و لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌دا گوتوویه‌تی: "سێگۆشه‌ی شه‌ڕ له هه‌ریه‌ك له ئێران، توركیا و گروپه توندڕه‌وه ئاینییه‌كان پێكهاتووه" و جه‌ختی كردۆته‌وه، "له‌كاتێكدا ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك سه‌ده‌یه ئیمراتۆریه‌تی عوسمانی له‌ناوچووه، توركیا ده‌یه‌وێت ئێستا خه‌لافه‌تی ئیسلامی زیندوو بكاته‌وه".
H.B